سەردێڕ:

ئیکوادۆر ساڵی ٢٠٢٠ لە ئۆپیک دەکشێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-02

1032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ئێکوادۆر رایگەیاند، مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ وڵاتەکەیان لە ئۆپێک دەکشێتەوە، بەوپێیەی نیوەی بڕی هەناردەکراوی پێشوو بەرهەمدەهێنێت.
بە پێی ئامارەکانی ئەو وەزارەتە، لە ئێستادا بەرهەمی رۆژانەی نەوتی ئێکوادۆر ٥٢٠ هەزار بەرمیلە و نزیکەی نیوەی ئەو بڕە هەناردە دەکرێت.
ئێکوادۆر تەنها ٢%ی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێکی بەردەکەوێت و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بەردەوام داوایکردبوو لە بڕیاری ئەو رێکخراوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ببەخشرێت.
مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ قەتەر رێکخراوی ئۆپێکی جێهێشت و بە چونە دەرەوەی ئێکوادۆریش ئەندامانی رێکخراوەکە دەبنە ١٤ وڵات.
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمانیی بە رابەرایەتی رووسیا، رێکەوتن لە سەر ئەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت کەمبکەنەوە.