سەردێڕ:

​وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە گۆرەپانی تەحریر ​

فۆتۆ: 
2019-10-01

5949 جار خوێندراوەتەوە

 

 ئێوارەی ئەمڕۆ یاسین ئەلیاسری، گەیشتە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت، بە مەبەستی ھێورکردنەوەی گرژییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یاسین تاھر ئەلیاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، سەردانی گۆڕەپانی تەحریری کرد لە بەغداد، بە مەبەستی ھێورکردنەوەی گرژییەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکان، کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

 ئەمڕۆ لە چەند شارێکی عێراق، بە ھۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە، بە سەدان ھاوڵاتی ڕژانە سەر شەقامەکان و، ھێزە ئەمنیەکانیش ھەوڵی بڵاوە پێکردنیاندان، کە بەو ھۆیەوە کوژراو و برینداری لیکەوتەوە.