سەردێڕ:

وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغداوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

ئاماژە بە ژمارەی بریندارەکان کراوە
فۆتۆ: 
2019-10-01

2290 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ناوەندە تەندروستیەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆ پێشوازی و چارەسەركردنی برینداران، هەروەها داوایەکیش ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە

لەڕاگەیەندراوەکدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی ٢٠٠ كەسی دیكە کراوە، کە ٤٠ برینداریان سەر بەهێزە ئەمنیەکانن

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەیەك لە بریندارەكان پاش وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و، لە ئێستادا ٥٠ بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە

 لەو ڕاگەیەندراوەدا داوا لە هێزە ئەمنیەكان کراوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و، هێوركردنەوەی ڕەوشەكە، بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكەن

ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت، لەبەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاری، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.