سەردێڕ:

هێزەکانی پۆلیسی ئێران دوو دیبلۆماتکاری عێراقییان دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2019-10-01

4852 جار خوێندراوەتەوە

بەڵگەنامەیەک لە کونسوڵخانەی عێراق لە شاری مەشهەدی ئێران، ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر دوو دیپلۆماتکاری عێراقی و دەستگیریان کردوون.

 هەر بەپێی بەڵگەنامەکە، هێزەکانی پاراستنی ئێران لە ٢٨ی ئەیلوولدا، چاودێری دوو کارمەندی عێراقیییان کردووە لە بنکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە تا  گەینشتوونەتە شاری مەشهەد.

لە بەڵگەنامەکەشدا ئەوە هاتووە کە پۆلیسەکان ئازاریان داون و لەسەر شەقام لێیان داون.

لەسەرو ئەوەشەوە، هێزە ئێرانییەکان دەڵێن کە ئەم دوو کەسە فەرمانبەری خزمەتگوزارییەکانی دەرەوەن و سەر بە بەرگری دپلۆماسین، هەر بۆیە هێزەکانی پۆلیس دەستگیریان کردوون بۆماوەی دوو ڕۆژ و پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانیان ناردوون بۆ دادگا.

لە بەڵگەنامەکەشدا ئەوە هاتووە کە، دادگا داوای کردووە کەفالەتییان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن، بەڵام پاش پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەبێ کافالەت ئازاد کراون.

وسائل إعلام: الأمن الإيراني يعتقل دبلوماسيين عراقيين ويعتدي عليهما