سەردێڕ:

دهۆک.. پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

یەک ملیۆن و ٥٠٠ پێوەر دادەنرێت
فۆتۆ: 
2019-09-22

3283 جار خوێندراوەتەوە

لە دهۆک پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتیمانی وەکو تاقیکردنەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە هەموو هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

محەمەد ئەحمەد، بەرێوەبەرى پرۆژەى پێوەرى زیرەک لە وەزارەتى کارەبا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە گەڕەکى شاخکێى دهۆک دەست بەدانانى پێوەرەکە کراوە.

بەرێوەبەرى پرۆژەى پێوەرى زیرەک ئاماژەی بەوەشدا بڕیارە یەک ملیۆن و ٥٠٠ پێوەر لە شارو شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت و بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگ تەواودەبێت.

بەرێوەبەرى پرۆژەى پێوەرى زیرەک دەشڵیت  ئامانج لە دانانی پێوەری زیرەک ،زیادکردنی کارەبای نیشتیمانی و دابەشکردنیەتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

لە ماوەی رابردوودا پێوەری ئاو لە هەرێمی کوردستان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی کەم وکوری و هەڵە خۆێندنەوەی داتاکان نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، پارێزگاری دهۆکیش  لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی کارکردن بە پێوەری ئاو ڕادەگیرێت .