سەردێڕ:

عێراق.. سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ داوایکردووە بە زمانى کوردى موداخەلە بکەن

فۆتۆ: 
2019-09-22

5054 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق داوایکردووە بە زمانى کوردى موداخەلە بکەن و وەرگێڕیان بۆ دابنرێت.

یوسرا رەجەب سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا داواى لە سەرۆکى پەرلەمان کرد وەرگێڕ بۆ پەرلەمانتارانى کورد دابنێت تا بە زمانى شیرینى کوردى قسەبکەن.

لە دانیشتنەکەدا یوسرا رەجەب لە یەکێک لە داواکارییەکانیدا داواى لە سەرۆکى پەرلەمان کرد و وتى، "جەنابى سەرۆک ساڵى ڕابردوو لەم کاتەدا بەڵێنێکت پێ دابووین کە وەرگێڕمان بۆ دادەنێیت تا بە زمانى کوردى قسەبکەین و، ئێستاش ئەو تێبینییەم هەیە و دووبارە داوادەکەمەوە وەرگێڕمان بۆ دابنرێت تا بە زمانى دایک قسەبکەین."