سەردێڕ:

هێمن هەورامی: بەمزووانە حکومەتی ھەرێم پرۆژە یاسای چاکسازیی دەنێرێتە پەرلەمان

فۆتۆ: 
2019-09-22

2688 جار خوێندراوەتەوە

هێمن هەورامی رایگەیاند، بەمزووانە حکومەتی ھەرێم پرۆژە یاسای چاکسازیی دەنێرێتە پەرلەمان، و لەسەر پرسی بودجەش پێویستمان بەوەیە شاندی زۆر بنێرینە بەغدا.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئاینی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەی لە حوکمڕانی و خزمەتگوزارییەکان و کۆکردنەوە و دابەشکردنی داھاتەکان، بەمزوانە حکومەتی ھەرێمی پڕۆژە یاسای چاکسازیی دەنێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی، لەم دوو مانگەدا پێویستیان بەوەیە شاندی زۆر لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمەوە رەوانەی بەغدا بکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

لە دواى ساڵى ٢٠١٤وە تا ئێستا هەرێم هیچ پرۆژەیاسایەکى لەبارەى بودجەى هەرێمەوە نەبووە و بەشێکى زۆر لە پەرلەمانتارانیش بەردەوام رەخنەى ئەوەیان گرتووە کە نازانن بودجەى هەرێم چەندە و چۆن و لە چیدا سەرفدەکرێت.