سەردێڕ:

​گەنجێکی ئەمریکی لەکاتی داوای هاوسەرگیریی لەخۆشەویستەکەی خنکا

فۆتۆ: 
2019-09-22

7758 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی ئەمریکی نقوومبوو کاتێک لەقوڵایی ئاودا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد لەکاتی بەسەربردنی پشوویەکدا لە تەنزانیا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، ستیڤن ویبر جۆنیور لە سەنتەری ئالودەبووان لە لویزیانا کاریدەکرد، بە شێوەیەکی جیاواز داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد، کە لەناوچەیەکی گەشتیاری لە ئاوەکانی دوورگەی بیمبا لە تەنزانیا، داوای هاوسەرگیرییەکەی کردبوو.

كينيشا وويبر

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە ستیڤن لە ڕێگەی پارچە کاغەزێکی نوسراوەوە کە لە زەرفێکدا بووە لە قوڵایی ئاوەکەدا، داوای هاوسەرگیریی لە کینیشیا ئەنتوانی خۆشەویستی کردووە، کە پارێزەرە.

لە پارچە کاغەزەکەدا نوسراوە، "ناتوانم هەناسەکانم رابگرم لێرەدا، تا پێتبڵێم هەموو ئەو شتانەم خۆشدەوێت کە پەیوەندی بە تۆوە هەیە، بەڵام پێت دەڵێم هەموو ڕۆژێک زیاتر خۆشمدەوێیت."

لوحة لطلب يد كانيشا يحملها ويبر في الماء

لەو کاتەی ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکە دەردەهێنێت، ئەو ساتە ڕۆمانسییە دەگۆڕێت بۆ کارەسات، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینی پێویستەوە ستیڤن دەبورێتەوە و دەکەوێتە قوڵایی حەوزەکەوە، دواتر گیان لەدەستدەدات.

کینیشیا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی، "هیچ وشەیەکی جوان نییە تا ڕێز لە ڕۆحە پاکەکەت بگرێت ئەی ستیڤن ویبر جونیۆر، تۆ ڕووناکی بوویت بۆ هەر کەسێک کە قسەت لەگەڵدا کردووە."

كابينة منتجع مانتيا الواقعة تحت سطح البحر

لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەڵێت، "تۆ لە قوڵایی ئاوەکەدا بوویت و گوێت لە وەڵامەکەم نەبوو، بەڵێ، بەڵێ، ملیۆنێک جار بەڵێ، شووت پێدەکەم،" لە درێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت، "باشترین ڕۆژی ژیانم گۆڕا بۆ کارەسات، نەمتوانی لە ئامێزت بگرم و درێژە بە خۆشەویستییەکەمان بدەین."