سەردێڕ:

ئەو پیاوەی ئازاری منداڵەکەیدا دواى بڵاوکردنەوەى ڕوونکردنەوەیەک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-09-22

46149 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئاسایشی سعودیە ئاشکرایانکرد، ئەو پیاوەیان دەستگیر کردووە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت و ئازاری منداڵێک دەدات.

گرتە ڤیدیۆییەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بووەتەهۆی توڕەبوونی بەکارهێنەران، پیاوێک دەردەکەوێت کە بۆ ئەوەی منداڵەکەى لەسەرپێی خۆی بوەستێت، ئازای دەدات و بەگوێیەکانی منداڵەکە بەرزدەکاتەوە و لێیدەدات.

لە ڕۆژنامەی سەبقی سعودیەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئەو پیاوە دەستگیرکراوە و راگەیاندنی ئاسایشی ناوچەی ڕیازی سعودیە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەو پیاوەدا دەست پێکردووە.

ئاسایشی ئەو وڵاتە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو پیاوە هاوڵاتییەکی فه‌له‌ستینییه‌ و نیشته‌جێی ریازی پایته‌خته‌، چوار منداڵی هەیە و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌دواداچوونی بۆ كراوه‌ و ده‌ستگیركراوه‌".

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن نوسیوویەتی، زیاد بەن سەعد شەهر ڕۆژنامەنوسی سعودی گرتە ڤیدیۆی منداڵەکەی لە تویتەر بڵاوکردبووەتەوە و داوای لە بەرپرسانی سعودیە کردووە سزایی ئەو پیاوە بدەن، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکدا نووسیویەتی "پێویسته‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونی بۆ بكات، چه‌ندین دایك و باوك هیوای منداڵێك ده‌خوازن، كه‌چی ئه‌و پیاوەش به‌و جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌دات".

 تویتەکەی چەندین کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و داوای سزادانی پیاوەکەیان کردووە، لە ژێر هاشتاگی سزادانی منداڵەکە گرتە ڤیدیۆکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.

لەلایەکی ترەوە خالید ئەبو خەلیل وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە سعودیە ئاماژەی بەوەکردووە، سەنتەری ئاگادارکردنەوەی توندوتیژیی کە بەشێکە لە وەزارەتەکەیان دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی پیاوەکە، شەوی شەممەی رابردوو دەستگیرکراوە.

هاوکات دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى بە هۆیى نەشیاوییەوە گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاو ناکاتەوە.

Image result for ‫بعد الفيديو الصادم.. شرطة الرياض تعتقل "معذب الرضيعة"‬‎

Image result for ‫بعد الفيديو الصادم.. شرطة الرياض تعتقل "معذب الرضيعة"‬‎

ئ.ل