سەردێڕ:

ئەنبار.. سەربازگەیەکى حەشدى شەعبی بۆردومان کرا

سەر بە لیواى ١٣ى حەشد بووە
فۆتۆ: 
2019-09-22

8095 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە سەربازگەیەکى حەشدى شەعبی لە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار لەلایەن فڕۆکەیەکى نادیارەوە بۆردومانکرا.

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکى نادیار بۆردومانى سەربازگەى مەرسەناتى کردووە کە سەرچاوە ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبی بووە لەو ناوچانە.

بۆردومانکردنى ئەو سەربازگەیە دواى رۆژێک دێت لە کۆتایی هاتنى ئۆپراسیۆنى (ویستى سەرکەوتن) دێت کە حەشدى شەعبی بۆ کێوماڵکردنى ئەو ناوچانە لە گروپە چەکدارەکان دەستیپێکردبوو.

لەماوەکانى رابردوودا چەند جارێک بنکە و بارەگاکانى حەشدى شەعبی لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق کراوە و ئیسرائیلیش بەرپرسیارێتى بەشێک لە بۆردومانەکانى گرتووەتەئەستۆ.