سەردێڕ:

هەولێر.. لە ئەمڕۆوە فۆڕمی وانبێژیی دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-09-22

23219 جار خوێندراوەتەوە

لە سنورى پەروەردەکانى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە فۆڕمى وانەبێژیى بەسەر دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکاندا دابەشدەکرێت.

بەپێى ئەو نوسراوەى کە ئاراستەى پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر کراوە، رێکارەکانى فۆڕمى وانەبێژیى تایبەت بە مامۆستایانى بنەڕەتى و زانکۆ و ئامادەیى خراوەتەڕوو.
لە نوسراوەکەدا خاڵبەندى و مەرجەکانى وەرگرتنى وانەبێژان خراوەتەڕوو، ٣٠ى نمرەش بۆ وانە زانستیەکان و ١٠ نمرە بۆ وانە وێژەییەکان دانراوە.
لەلایەکى ترەوە عومەر ئەمین جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەمساڵ ئەوان فۆڕمى وانەبێژیى دابەش ناکەن چونکە ساڵى رابردوو دابەشکراو و ئیستا وانەبێژیان پێویست نیە.