سەردێڕ:

ئەمڕۆ مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت

موچه‌ى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٨
فۆتۆ: 
2019-09-22

4939 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنى موچەى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ بکرێت کە دووباره‌ له‌ پشكنینه‌كان ده‌رچوون.

بانكى گوڵان له‌هه‌ولێر، ئەو كه‌مئه‌ندامانەى‌ئاگادار ‌كردوەتەوە كه‌له‌دووباره‌پشكنین ده‌رچوون، سه‌ردانى بانكه‌كه‌بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٨.

پێشریش یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گەشەپێدانى کاروبارى کۆمەڵایەتى هەولێربە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهاتووە و كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكیەكان لەم هەفتەیەدا مووچەی خۆیان وەردەگرن.

زیاتر لە ساڵێکە موچەى ١٣ هەزار کەمئەندام راگیراوە و دواى خۆپیشاندان و نارەزایى کەمئەندامان ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەى موچەکانیان.

هاوکات ئەمڕۆ و سبەینێش موچەى مانگى حوزەیرانى زۆربەى وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.