سەردێڕ:

شاندی حکومەتی عێراق لە چین بە موعجیزە لە مەرگ رزگاریان بووە

شاندی عێراق لە کاتی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک کارگەی پیشەسازی لە چین
فۆتۆ: 
2019-09-21

219050 جار خوێندراوەتەوە

شاندی حکومەتی عێراق لە چین لە کاتی تێپەڕبوونیان بە پردێکدا رووبەڕووی زریان بوونەتەوە ئەوەش مەترسی لەسەر شاندەکە دروستکردووە، بەڵام دواتر شاندەکە بەشێوەیەکی " موعجیزە" و بەبێ زیان لە شوێنەکە دەرچوون.

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی راگەیاندووە، شاندی حکومەتی عێراق بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی ژمارەیەک ناوچەی گەشتیارییان لە وڵاتی چین کردووە، بەڵام لە کاتی تێپەڕبوونیان بە پردی هایون رووبەڕووی "زریانێکی بەهێز" بوونەتەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر شاندەکە دروستکردووە.

پردی هایوان لە وڵاتی چین درێژیەکەی ٤٢ کیلۆمەترە لە بەشێکی وەرزەکاندا بەهۆی بەهیزی باو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە، مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروستدەکات کە ئەو پردە بەکار دەهێنن، لەو کاتانەشدا حکومەتی چین هۆشدار دەداتە هاوڵاتیان ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، بەهێزی زریانەکە بەجۆرێک بووە کە ئەگەر بەربەستەکانی پردەکە نەبووایە، ژیانی ئەندامی شاندەکە دەکەوتە مەترسییەوە، چونکە زریانەکە لە توانایدابووە ئۆتۆمبێلەکان بخاتە ناو ئاوەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر دەسەڵاتدارانی چین شاندی حکومەتی عێراقیان لە مەترسی بەکارهێنانی پردەکە لەم کاتەدا ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام شاندەکەی عێراق گوێیان بە هۆشدارییەکە نەداوە.

هەروەها محەمەد حەکیم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاندووە، "لە کاتی تیپەڕبوونی شاندی عێراق بەسەر پردەکەدا زریانێکی بەهێز هەبووە، ئەوەش شتێکی ئاساییە چونکە خێرای با لەو کاتەدا ٣٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا".

وتیشی، "دەسەڵاتدارانی چین لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی شاندی عێراقیشدا پردەکەیان بە کراوەیی هێشتووەتەوە، کاروانەکەش ٥٦ بەرپرسی تێدابووە، لەبەر ئەوە هەموویان ئەگەری ئەوەیان هەبووە رووبەڕووی مەترسی ببنەوە".

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش دەڵێت، "ئەوەی باس دەکرێت راست نیە و زیادەڕەووی زۆری تێداکراوە".

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی و بە بەشداریی ١٠ وەزیر و ١٦ پارێزگار کە لە ناویاندا پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەن، بە مەبەستی واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامەی بازرگانی سه‌ردانی وڵاتی چینیان کرد.

هـ.ع

شاندەکەی عێراق لە چین

اسرار ميديا تداولت وسائل إعلام عراقية اليوم السبت، أنباءً تفيد بتعرض الوفد الحكومي الذي يزور الصين حاليًا لحادث ”خطير“ إثر عاصفة هوائية على جسر هايوان، لكنه نجا منه من خلال […]