سەردێڕ:

ئەو خوێندکارانەی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە بڕوانامەکانیان پەسەند دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-09-21

2719 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاگاداریی ئەو خوێندکارانەی کردەوە کە لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە، کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکانیان بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێم، "بە مەبەستی ڕاییکردنی کاروباری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی دەوڵەتە سەربەخۆکان (هەر ۱٥ کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو) خوێندنیان تەواو کردووە، و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی پەسندکردنی بڕوانامەکانیانن، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی( ۲۲ و ۲۳ و ٢٤ی ئەیلولى ٢٠١٩ ) لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت هەرێم دادەنیشن و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن."

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بڕوانامەکان مۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لەسەر بێت کە خوێندنیان لێ تەواو کردووە، چونکە نوێنەرایەتی تەنیا مۆری دروستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم دەوڵەتانە پەسند دەکات.

داواشی لەو کەسانە کردووە کە دەخوازن بڕوانامەکانیان پەسند بکرێت لەماوەی دیاریکراو سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بکەن.