سەردێڕ:

وێنە.. دەرگاى خوێندنگاکان بەڕووى ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار خوێندکاردا کرانەوە

فۆتۆ: 
2019-09-21

2425 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمرۆ شەممە ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٩ لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی نزیکەى ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار خوێندکاردا کرانەوە و یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری دهۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ باشترکردنی ژیانی مامۆستایان وکاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە.

هاوکات بەشێکی مامۆستایان و بەرپرسانی بەروەردە ئاماژەیان بەوەکرد، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بە کۆمەڵێک گرفتی وەکو نەبوونی بینا و هۆکارەکانی گەرمکردنەوە و فێنکردنەوە دەست بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.

مەریوان عومەر بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پەروەردەى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە بۆ ئەمساڵ نزیکەى ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار خوێندکار لە ناوەندەکانى خوێندنى هەرێمى کوردستاندا دەخوێنن.

بەپێی سیستمی نوێی خوێندن دەبێت هەر پۆلێك لە (١٥-٤٠) خوێندكاری تیادا بێت، بەڵام لە زۆرێک لە خوێندنگەکان هەر پۆلێک زیاتر لە ٥٠ خوێندكاری تێدایە.

‌بەپەلە