سەردێڕ:

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

کەسێک بریندارە
فۆتۆ: 
2019-09-21

11803 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر ڕێگای وارماوە- دەربەندیخان بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدسدا ڕوویداوە و چوار کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا و شۆفێری مارسیدسەکەش برینداربوو.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

Image may contain: outdoor

Image may contain: one or more people and outdoorImage may contain: outdoor