سەردێڕ:

ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-09-20

2667 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینى بۆ ٢٤ کاتژمێر درێژکردەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتەکە رایگەیاندووە، درێژکردنەوەى ئەو ماوەیە لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەییە، بەتایبەت ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردووەتەوە.

وتیشی، بڕیاردراوە ماوەى زانکۆلاین تا کاتژمێر ١٢ى شەوى رۆژى شەممە لەسەر یەکشەممە( ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٩) درێژبکرێتەوە.

راشیگەیاندووە، ئەوە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، داواشی لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی کردووە، پێویستە لەو ماوەیەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمەکە.