سەردێڕ:

ئەمریکا سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-09-20

22833 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەک سزایان بەسەر بانکى نیشتمانیی ئێراندا سەپاند، ئەوەش وەک هەنگاوێکى دیکەى سزاکانى وڵاتەکەى بۆسەر ئێران.

دۆناڵد تڕەمپ لەمیانى کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمە یەکێکە لە توندترین ئاستى سزاکانى وڵاتەکەى بۆسەر ئێران.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا دەتوانن هێرش بکەنەسەر ١٥ شوێنى جیاوازى ئێران، بەبێ ئەوەى ئەماژە بەو شوێنانە بدات.

ئەو لێدوانەى تڕەمپ دواى ئەوە دێت ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردووش رایگەیاندبوو سزا نوێیەکانی وڵاتەکەى بۆسەر ئێران زۆر کاریگەرن و داواشى لە وەزیرى خەزینەى وڵاتەکەى کرد، سزا سەپێنراوەکانى سەر ئێران قورستر بکەن.

ئەم وتانەى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتێکدایە کە رۆژى شەممەى رابردوو هێرشێکى موشەکى کرایەسەر وڵاتى سعودیە و بەهۆیەوە ئاستى هەناردەى نەوتى ئەوڵاتەى دابەزاند، حکومەتى ڕیازیش چەند دۆکیۆمێنتێکى خستەڕوو لەسەر تێوەگلانى ئێران لەو هێرشە موشەکییە.