سەردێڕ:

هەولێر.. شاندێکى پارتى سەردانى نەوەى نوێی کرد

فۆتۆ: 
2019-09-19

5532 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە دروستکردنی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکانی کەرکوک شاندێکى پارتی سەردانی ئۆفیس جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە شاری هەولێر.

لەدوای کۆبونەوەکە کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ لای نەوەی نوێ بۆ دروستکردنی لیستێکی هاوبەشە لەناوچەکانی کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانی تر.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانجیان ئەوەیە دەنگی کورد لەو ناوچانە نەفەوتێ، وتیش، لێکتێگەشتنی باش لەنێوان لایەنەکان لەسەر دروستکردنی یەک لیستی هەیە.

هاوکات ئاریان تاوەگۆزیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ باسی لەوەکرد، ئەوان هێشتا لەبارەی یەک لیستیەوە بڕیاریان نەداوە و پێان وایە ئەو بابەتە پێویستی بە تاوتوێ و لێکۆڵێنەوەی زیاترە و دیراسەی دەکەن و ئەنجامەکەی دەخەنە روو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریی کۆبونەوەکەی رۆژی شەممەی لایەنەکان دەکەن، بەڵام بەشداریکردن مانای بڕیاردان نیە بۆ بەشداری لە یەک لیستیدا.