سەردێڕ:

دەرمانى رێگریکردن لە دووگیانی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-19

7963 جار خوێندراوەتەوە

 توێژینەوەیەك کە لەسەر ٨٠ هەزار ژن ئەنجامدرا و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ بەردەوام بوو ئاشکرایکرد، حەبی رێگریکردن لە دووگیانی مەترسیی تووشبوون بە شەکرە لە جۆری دووەم زیاد دەکات.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە ئەو ژنانەی دەرمانى رێگریکردن لە دووگیانی دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە لە جۆری دووەم زیاترە بەراورد بەو ژنانەی ئەم حەبە بەکارناهێنن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زانایان هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەم دەرمانە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو هۆرمۆنانەی کە کاریگەرییان لەسەر شێوازی بەکارهێنانی شەکر هەیە لە جەستەدا.

بە پێی هەواڵەکە سوبیۆ تاتۆلاشفیلی پزیشك و هاوپیشەکانی لە نەخۆشخانەی " Avicenne " لە فەڕەنسا داتای ٨٣٧٩٩ ژنیان وەرگرتووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠١٤.

توێژەران ئاشکرایانکرد، بەلایەنی کەمەوە یەکجار بەکارهێنانی دەرمانى رێگریکردن لە دووگیانی بەراورد بە بەکارنەهێنانی، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم  بەراددەی %٣٣ زیاد دەکات.

لە هەمان کاتیشدا ئەوە ئاشکرانەکراوە کە دەرمانى رێگریکردن لە دووگیان بوون راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم، بەڵکو هەندێك فاکتەری دیکە هۆکاردەبن بۆ زیادبوونی مەترسییەکە بۆیە نابێت ژنان لە بەکارهێنانی ئەو حەبە بترسن.

ژ.ن