سەردێڕ:

وەزارەتى ناوخۆ: رێگریی لە مەحمود سەنگاوى ھیچ بڕیار و راسپاردەیەکى لە پشتەوە نەبووە

وەزارەتى ناوخۆ راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
فۆتۆ: 
2019-09-19

18342 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لەسەر رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى بۆ هەولێر راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو رووداوە ھیچ بڕیار و راسپاردەیەکى لە پشتەوە نەبووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوەکەدا  ناوبرد و ئاماژەى بەوەکردووە "لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکى نەخوازراو روویداوە، بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکەین."

روونيشيكردووەتەوە، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە ھەموو ھەوڵەکانیان لە رێگاوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاوڵاتییانە.

ئەو راگەیەنراوەى وەزارەتى ناوخۆ لەکاتێکدایە ئەمرۆ مەحمود سەنگاوى بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بچێتە شارى هەولێر، بەڵام لە یەکێک لە بازگەکانى چوونە ناو شارى هەولێر لە دۆڵى سماقوڵى، رێگریی لێکرا .

دواتریش لەتیف شێخ مستەفا وتەبێژى یەکێتی رایگەیاند، ئەو کارە قابیلى قبوڵکردن نیە و ئەوەى بەرامبەر ئەوان کراوە دژى هەموو ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵانەیە کە ئەوان لەگەڵ پارتى هەیانە.