سەردێڕ:

١١ حزبى کوردى لە هەولێر کۆدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-09-19

4481 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، کارزان تاریق

١١ لایەنى سیاسی لە هەولێر لەسەر پێکهێنانى یەک لیستى بۆ ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆدەبنەوە.

دەرباز محەمەد ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، کۆبوونەوەکە رۆژى شەممە ى داهاتوو لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئەوان وەک بزوتنەوەى گۆڕان بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن.

 بەشێک لە لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێرقدا بە تایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە یەک لیست بەشداری بکات، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی دەنگی کورد لە ناوچانەدا.

لەلایەکى دیکەوە کاوە عەبدولقادر ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارى یەک لیستى بۆ کەرکوک پێویستى بە زەمینەسازییە و پێویستیشە ئیرادەى کارکردنى ناو هەرێم هەمان ئیرادەى کارکردنى دەرەوەى هەرێم بێت.

 بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگای كەركوك مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.