سەردێڕ:

رێگرى لە مەحمود سەنگاوى کرا بچێتە هەولێر

یەکێتى
فۆتۆ: 
2019-09-19

92647 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ لە یەکێک لە بازگەکانى داخڵبوون بۆ شارى هەولێر، رێگرى لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى کراوە بچێتە ئەو شارە، یەکێتیش دەڵێت، ئەو کارە قابیلى قبوڵکردن نیە.

کاتێک ئەمرۆ مەحمود سەنگاوى ویستوویەتى بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسیى حزبەکەى بچێتە شارى هەولێر، بەڵام لە لایەن بازگەکانى پارتییەوە رێگرى لێکراوە، بۆیە ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى گەراوەتەوە.

لەسەر رووداوەکەش وتەبێژى یەکێتى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى، ئەوەى بەرامبەر ئەوان کراوە دژى هەموو ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵانەیە کە ئەوان لەگەڵ پارتى هەیانە.

وەک لەتیف شێخ عومەر دەڵێت، هەولێر و هەموو پارچەیەکى کوردستان موڵکى هەموو هاوڵاتییەکى کوردستانە و ئەو ئەقڵێتەشى دەیەوێت قۆرخى پایتەختى کوردستان بکات، وەک یەکێتى ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن.