سەردێڕ:

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە: بڕی ٤٠ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاکان تەرخانکراوە

فۆتۆ: 
2019-09-19

1685 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم رایگەیاند، بڕی ٤٠ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى نێوان شارەکان تەرخانکراوە و دەبێت لە ماوەى ٧٠ رۆژدا کارەکان تەواوبن.

دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەک لەوەزارەت پێکهێنرا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو بەڵێندەرانەى دیاریکرابوون دوێنێ پرۆژەکان سپاردنیان بۆ کراوە و لە هەفتەى داهاتووەوە دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەو کۆمپانیایانەى کە پرۆژەکان وەردەگرن دەبێت پێش وەرزى سەختى باران بارین کارەکانیان تەواو بکەن.