سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێن

مووچەی مانگی حوزەیرانە
فۆتۆ: 
2019-09-19

57879 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ھەولێر، ھێرش قادر

ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و هەروەها مووچەی خانەنشینی دابەش دەکرێن .

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە گەیشتۆتە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، رۆژی یەک شەممە  ٢٠١٩/٩/٢٢، مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێن.

هەر بەپێی ئەو خشتەیەیە، رۆژی دوو شەممە  ٢٠١٩/٩/٢٣، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، پیشەسازی وبازرگانی، ڕۆشبنیری، ئاوەدانکردنەوە،  دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆف، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.