سەردێڕ:

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر

فۆتۆ: 
2019-09-19

2901 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێر لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا.

بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکى هەرێم  و سەرۆکى حکومەت کۆببێتەوە و دواتریش بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکدا بچێتە شارى دهۆک.

سه‌ردانی حه‌لبووسی له‌ كاتێكدایه‌ جووڵه‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی فراوان له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه‌ به‌ ئامانجی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی بوودجه‌ و دۆسیه‌ی نه‌وت و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگی دیکە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوشدا، وەفدێکی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و سەردانی پەرلەمانی کوردستانیشیان کرد.

هاوکات جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، کەشێکى ئەرێنى هەبووە و هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان و لە کۆبونەوەکەشدا تێبینیەکانى هەرێم لەسەر بودجە و کیشە داراییەکان وەرگیراون.