سەردێڕ:

مایك پۆمپیۆ: ئێران بەرپرسە لە هێرشەکانی سەر وێستگه‌كانی نه‌وتی ئارامكۆ

فۆتۆ: 
2019-09-19

1311 جار خوێندراوەتەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە ‌ئێرانی بەلێپرسراو لەھێرشەکانی سەر وێستگەکانی نەوتی ئارامکۆی سعودیەتۆمەتبارکرد و بۆ یەکەمجاریش ھێرشەکەی بە"ھۆکاری جەنگ" ناوبرد.

مایک پۆمپیۆ ،لەکاتی چوونی بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە، رایگەیاند، ئەوەی کەبووە ‌ئامانجی ھێرشەکە ‌سعوودییەکان بوون، ھێرشەکە ‌کرایەسەر خاکەکەی ئەوان، ئەمەھۆکارێکی جەنگە کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئەوانی کردووەتە ‌ئامانج.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتووی ئەنجومەنی ئاسایش لە نیویۆرک بابەتی ھێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە تاوتوێدەکرێت.
لە سعودیەش لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی ئەو وڵاتە کۆبوەوە و پشتیوانی ئەمریکا بۆ حکومەتی ریاز دووپاتکردەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایەسەر دوو کارگەی سەربەئارامکۆ و دوێنیش سعودیە ئێرانی بە تێوەگلان لە ھێرشەکە تۆمەتبار کرد.

‌بەپەلە