سەردێڕ:

"ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا ناوچەی ئارام ئەنجامی نەبێت پلانی ئۆپراسیۆن جێبەجێدەکەین"

پرسی ناوچەی ئارام
فۆتۆ: 
2019-09-18

2361 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا ناوچەی ئارام ئەنجامی نەبێت پلانی ئۆپراسیۆن لەو ناوچەیەدا جێبەجێدەکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی وتارێکدا رایگەیاند ئەو پێشهاتانەی لە داهاتوودا روودەدەن یەکلاکەرەوە دەبن کە ئایا قەیرانی سووریا بە ئارامی چارەسەر دەکرێت یان قوڵتر دەبێتەوە.

ئەم وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام و چۆڵکردنی پێگە و سەنگەرەکانی هەسەدە بەردەوامە، بەڵام تورکیا رازی نیە بەو جۆرە دروستکردنەی ناوچەی ئارام و دەڵێت نابێت ببێتە ناوچەی ئارامی" تیرۆریستان".

هەفتەی رابردووش یەکەم دەورییەی سەربازی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لەناو خاکی رۆژئاوای کوردستاندا بەڕێوەچوو.