سەردێڕ:

فەرهاد پیرباڵ بە کەفالەت ئازادکرا

دوای دوو مانگ
فۆتۆ: 
2019-09-18

9802 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ھەولێر، ھێرش قادر

نووسەر و مامۆستای زانکۆ دکتۆر فەرھاد پیرباڵ، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازادکرا.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، رەسوڵ حسێنی چالاکی مەدەنی ئاماژەی بەوەکرد،  ئەو فەرمانبەری حکومەتە بۆ ئازادکردنی کەفالەتی ١٠ ملیۆن دیناری کردووە، ئێستا فەرھاد پیرباڵ لە ماڵی خوشکێکیەتی لە شاری ھەولێر، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا قسەی دەبێت.

سۆران عەزیز خاوەنی ماڵی وەفایی، کە فەرھاد پیرباڵ لەسەر سکاڵای ئەوان دەستگیرکرابوو، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، یەکی تشرینی یەکەم ڕۆژی دادگاییە و ئەوان دژی ئازادکردنەکەی فەرھاد پیرباڵ نین.

ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ لە سەر سکاڵای بەڕێوبەری کتێبخانەی وەفایی و بەتۆمەتی سوتاندنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە ھەولێر، فەرھاد پیرباڵ دەستگیرکرا.

ئەمە دووەمجارە فەرھاد پیرباڵ دەستگیردەکرێت، لە ١١ی ئازاری ٢٠١٨ بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سکاڵای ئەو ئەندام پەرلەمانە دەستبەسەر کرا، بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگ لە زینداندا بوو.