سەردێڕ:

خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانى نێوان هەرێم و عێراق دەستنیشان کرا

فۆتۆ: 
2019-09-18

4055 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکیدا بڕیاریدا بە ڕاسپاردنى خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانى نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

لە فەرمانەکەى مەسرور بارزانیدا کە ئەمڕۆ ١٨ى ئەیلولى ٢٠١٩ دەرچووە و تێیدا هاتووە، لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژى دەرچوونیەوە فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت.

خالید شوانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ ماوەى دوو خول پەرلەمانتارى عێراق بووە و لە دواین پۆستیدا ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بووە، دواى ئەوەى لە کابینەى نوێى عادل عەبدولمەهدى کاندید بوو بۆ وەزارەتى داد، بەڵام بەهۆى ململانێکانى پارتى و یەکێتى نەیتوانى ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت و بۆیە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم پۆستى وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى هەرێم و بەغداى پێدرا.