سەردێڕ:

سبه‌ینێ موچەى یەک وەزارەت دابەش دەکرێت

موچەى مانگى حوزەیرانە
فۆتۆ: 
2019-09-18

57590 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەکرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.