سەردێڕ:

نەوەى نوێ: هێشتا زووە بۆ بریاردان لەسەر یەک لیستى لە هەڵبژاردنەکانى کەرکوک

فۆتۆ: 
2019-09-18

1696 جار خوێندراوەتەوە

نه‌وه‌ی نوێ ڕایگەیاند، هێشتا زووه‌ بۆ بڕیاردان له‌به‌شداریكردنیان له‌یه‌ك لیستی بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگای كه‌ركوك و دیراسەی دەکەن.

کاوە عەبدولقادر ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ ئاماژەی بەوەشکرد،  ناکرێت پارتى و یەکێتى لە هەرێم بەجۆرێک و لەدەرەوەى هەرێم بەجۆرێکى تر مامەڵە بکەن .

ئاماژەى بەوەشکرد،  بڕیارى یەک لیستى بۆ کەرکوک پێویستى بە زەمینەسازییە و پیویستیشە ئیرادەى کارکردنى ناو هەرێم هەمان ئیرادەى کارکردنى دەرەوەى هەرێم بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بەشێک لە لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێرقدا بە تایبەتی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بە یەک لیست بەشداری بکات، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی دەنگی کورد لە ناوچانەدا.