سەردێڕ:

​دادگاى کەرکوک فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ بەرپرسێکى یەکێتى دەرکرد

بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
فۆتۆ: 
2019-09-17

24790 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دادگاى کەرکوک فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ بەرپرسێکى یەکێتى دەرکرد.

فەرمانى دەستگیرکردنەکە ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بەرزەفتی دادوەریی و پۆلیس كراوە و داواکراوە غەفور ساڵح کە یەکێکە لە جێگرانى بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە کەرکوک دەستگیربکرێت.

بەپێى یاداشتەکە بەرپرسەکەى یەکێتى کە هاوکات باوکى دیلان غەفور پەرلەمانتارى عێراقە، بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر فەرمانى دەستگیرکردنەکەى بۆ دەرچووە.

فەرمانەکەش لەسەر لەسەر سكاڵایەكە كە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆری كەركوك لە دژی تۆماركراوە.