سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-17

1002 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمرۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە قسە کردن سەبارەت بە دەنگدان بە پرۆژە یاسای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراقی و لیژنەی خاچی سوری نیودەوڵەتی.

هەروەها، دەنگدان بە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای ژمارە ٧٦ی کشتوکاڵی بۆ ساڵی ٢٠١٢ و دەنگدان بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان، خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پرۆژە یاسای گۆرانکاری دووەم لە یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی هێرشە تیرۆریستییەکان و خویندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پرۆژە یاسای گۆرانکاری لە یاسای وەزراەتی ناوخۆدا ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠١٦.