سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-17

858 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکات.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کراوە بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره ‌(١)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان لە رۆژی سێ شەممەدا.

 بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە بێت، ئەمڕۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ  هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان و پێشنیازه ‌یاسای  به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به‌نه‌وت  و رێكخستن و یه‌كخستنی عه‌لوه‌كان دەکرێت.

هەر لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه ‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان و به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ئه‌لیكترۆنییه‌كان و چەند پێشنیازێکی دیکە دەکرێت.