سەردێڕ:

نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانى سعودیە

دیمەنێک لە ساتی هێرشەکە
فۆتۆ: 
2019-09-17

7651 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هەموو رێکارێک دەگرنە بەر بۆ چۆنییەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی سعودیە.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی سعودیە بڵاویکردووەتەوە مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە باسی لەوە کردووە، "سەبارەت بە هێرشەکە واشنتۆن بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ریاز دەکات".

هاوکات عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەبارەت بەرووداوەکە لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی حکومەتی ئیسلام ئابادی بۆ ریاز دەبڕیوە.

رۆژی ١٤ی ئەیلول لە رێگای ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر دوو کارگەى گەورەى سەربەکۆمپانیاى ئارامکۆ لەسعودیە و دواتریش حوسییەکانى یەمەن بەرپرسیارێتى خۆیان بەرامبەر رووداوەکە نیشاندا، رووداوەکەش بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.