سەردێڕ:

رۆژى چوارشەممە موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى شەش
فۆتۆ: 
2019-09-16

155062 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، رۆژى چوارشەممە مووچەی ئەنجومەنى دادوەرى دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژى چوارشەممە (١٨ى ئەیلولى ٢٠١٩) مووچەی ئەنجومەنى دادوەری دابەشدەکرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.