سەردێڕ:

جەبار یاوەر: فەرمانى نوێنەرایەتیمان لە فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كان بەدەستنەگەیشتووە

فۆتۆ: 
2019-09-16

3390 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێکی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق بە بەشداریى هێزى پێشمەرگە دروستدەکرێتەوە و وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، تائێستا فەرمانی نوێنه‌رایه‌تیی پێشمه‌رگەیان لەو فه‌رمانده‌ییە بەدەستنەگەیشتووە.

لە فەرمانێکى دیوانیدا عادل عەبدولمەهدى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ئاماژەى بەوەکردووە، دووبارە فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق دروستدەکرێتەوە و عەبدولئەمیر یاروڵاش یاریدەدەرى سەرۆکى ئەرکانى سوپا جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکە دەبێت.

بەپێی فەرمانەکە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق، فەرماندەیی هێزی وشکانی، فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی پێشمەرگە پێکدێت.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركی راوێژكاری له‌بواره‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ و كۆنترۆڵی هه‌موو یه‌كه‌سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا، ئەمینداری گشتیى وەزارتى پێشمەرگە رایگەیاند، تائێستا بە فەرمى فەرمانى نوێنه‌رایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌لە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌هاوبه‌شه‌‌كانى عێراقیان بەدەستنەگەیشتووە.

لە راگەیەندراوێکدا جەبار یاوەر ئاماژەى بەوە کردووە، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌٢٣ی مانگی حوزەیران، له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه ‌داوای نوێنه‌رایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه ‌له‌و فه‌رمانده‌یه ‌كرا‌، بەڵام تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌یان به ‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه.

وتیشی، له ‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌زانراوە كه‌سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانیی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌هاوبه‌شه‌‌كان ده‌ركردووه‌. تێیدا ئاماژه‌به‌نوێنه‌رایه‌تیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ‌كراوه‌.

باسی لەوەش کردووە، هه‌ركاتێك له ‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه ‌و نوێنه‌رایه‌تیی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

‌بەپەلە