سەردێڕ:

ئەوقافى هەرێم داواى پرۆژەى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانى ئایینى دەکات

داواى لە دەستەى وەبەرهێنان کردووە
فۆتۆ: 
2019-09-16

1418 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ئەوقافى حکومەتى هەرێم لە نوسراوێکدا داواى لە دەستەى وەبەرهێنان کردووە پڕۆژەى شوێنى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانى ئایینى بە نرخى گونجاو دابینبکات.

لە نوسراوەکەى وەزارەتى ئەوقافدا کە بۆ دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى ناردووە، ئاماژە بەوە کراوە، "داوادەکەین بەپێی یاساى وەبەرهێنان پرۆژەیەک بۆ شوێنى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانى ئایینى دابینبکرێت بە نرخێک بۆیان گونجاوبێت و بتوانن سوودى لێ وەربگرن."

لە نوسراوەکەدا، کە رۆژى ١٦ى ئەیلولى ئەمساڵ دەرچووە، ئەوەش خراوەتەڕوو، "زۆربەى مامۆستایانى ئایینى بارى داراییان خراپە و شوێنى نیشتەجێبوونى تایبەت بە خانەوادەکانیان نییە."

No photo description available.