سەردێڕ:

سلێمانى.. باندێکى دزینى ئاسەوار و ٢٤ تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-09-16

2009 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، باندێکى دزینى ئاسەوار و ٢٤ کەس دیکەیان بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیرکردووە.

سەرکەوت ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ٩ی ئەم مانگە سێ کەسیان بە تۆمەتی دەرهێنانی شوێنەوارێکی گرنگ دەستگیرکردووە، پێنج تۆمەتباری دیکەیان بەهۆی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ و دوو تۆمەتباریشیان بەهۆی بەکارهێنانی مادە هۆشبەر دەستگیرکردووە.

وتیشی، ٢١ پیاو و سێ ژن بەتۆمەتى دزینی پارە بە بڕى چوار هەزار و ٥٠٠ دۆلار و دزینى مۆبایل و جانتای‌ ئافره‌تان له‌ناو بازاردا، دزیكردن له‌كۆگای‌ كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازییی، ساخته‌كردنی‌ گرێبه‌ست، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی‌ ساخته‌، هاككردنی‌ ئه‌كاونتی‌ هاوڵاتییان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دزینی‌ ماتۆرسكیڵ.