سەردێڕ:

هیچ تابلۆیەکی ژمارە نایابەكانی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە نەفرۆشرا

بەهۆى چەند گرفتێکى یاساییەوە
فۆتۆ: 
2019-09-16

25250 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەڵەبجە، وریا حەمە کەریم

بەهۆى بوونى چەند گرفتێکی یاسایی هیچ تابلۆیەکی ژمارە نایابەكانی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە نەفرۆشرا.

زانا محەمەد بەرپرسی بەشی یاسایی پارێزگای هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لەرووی یاساییەوە دەبوو بارمتەیەکی یاسایی ٢٠% ی هەر  ژمارەیەک دەبوایە لای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بووایە، بەڵام بەشێک لە بەشداربووانی زیادکردنەکە ئەو بارمتەیەیان دانەنابوو بۆیە نەتوانرا ڕێگەیان پێبدرێت بەشداری بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد،  لە ١٥ ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەکە هەر بەپێی یاسای ٣٢ دووبارەدەکرێتەوە و ئەگەریش لەجاری داهاتوودا نەفرۆشرا ئەوا لیژنەی فرۆشتن بەپێی یاساکە کۆنوسی خۆیان بەرزدەکەنەوە بۆلایەنی پەیوەندیدار کە وەزارەتی ناوخۆیە و ئەوانیش جارێکی تر پێداچونەوە بەنرخی ژمارەکاندا دەکەن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ بەشێک لە ژمارەکانی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت، بەڵام بەهۆى ئەو گرفتە یاساییەوە نەفرۆشران.

زۆرترین نرخی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە لە یەک ملیار دینارە کە بۆ ژمارە ١ دانراوە، کەمترین نرخیش ٦٠٠ ملیۆن دینارە کە بۆ ژمارە ٩ دانراوە.