سەردێڕ:

پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایى خوارد

فۆتۆ: 
2019-09-16

4735 جار خوێندراوەتەوە

دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێم بۆ دەستبەکاربوونى، پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دوشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩، لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.