سەردێڕ:

ژمارە نایابەكانی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنێکی ئاشکراوە

تابلۆی ژمارە یەک نرخەکەی لە یەک ملیار دینارەوە دەستپێدەکات
فۆتۆ: 
2019-09-16

4990 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەڵەبجە، وریا حەمە کەریم

ئەمڕۆ بەشێک لە ژمارەکانی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە ھەڵەبجە رایگەیاند، نرخی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە  ئاشکراکران  و ژمارە یەک نرخەکەی لە یەک ملیار دینار و  ژمارە دوو تا نۆ لە ٦٠٠ ملێون دینارەوە دەستپێدەکات.
حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەڵەبجە بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەو ژمارە تابلۆیانەی دەفرۆشرێن ژمارە نایابەکان کە پێک دێن  لە ژمارە یەک ھەتا نۆ یە.
ئەوەشی راگەیاندن، ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە  یاخود ئەوانەی بارمتەی یاساییان داوە دەتوانن سودمەندبن لە کڕینی ژمارەکان.
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٥  رۆژی داھاتووشدا دەتوانین تابلۆی ژمارە بدەین بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن بە پارێزگای ھەڵەبجە.