سەردێڕ:

بۆ بەشداریکردنی یەك لیستی لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوك یەکێتی سەردانی نەوەی نوێی کرد

هیمداد شاهین بەرپرسى دیسکى عێراق لە نەوەى نوێ
فۆتۆ: 
2019-09-15

5641 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەشداریکردنى یەک لیستى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک، بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى سەردانى جوڵانەوەى نەوەى نوێی کرد لە شارى سلێمانى.

پاش کۆبوونەوەکەش هیمداد شاهین بەرپرسى دیسکى عێراق لە نەوەى نوێ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەوان پێشتر بڕیاریانداوە بە لیستێکى سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانى کەرکوکدا بکەن، بەڵام وەڵامى پێشنیازەکانى یەکێتى دەدەنەوە و تاوتوێی دەکەن.

لە پاش ناکۆکى و ململانێی نێوان هەردوولا، سەردانى شاندى یەکێتى بە یەکەم سەردانى فەرمیى ئەو حزبە دادەنرێت بۆ لاى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە سەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨.

لە ساڵى ٢٠٠٥ەوە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک نەکراوە، بەڵام بڕیارە لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، کە لە نیسانى ٢٠٢٠ دەکرێت، لە شارى کەرکوکیش ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە نەوەى نوێ، سەرجەم لایەنەکان بە فەرمى رەزامەندن بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک بکەن.

‌بەپەلە