سەردێڕ:

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

موچەی مانگی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-15

98729 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩  مووچەی وەزارەتی تەندروستى دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی داد و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابەشدەکرێت.

هاوكات رۆژى سێشه‌ممه‌ ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تییەکان دابه‌شده‌كرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.