سەردێڕ:

سبەینێ موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-09-14

40791 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستى دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩  مووچەی وەزارەتی تەندروستى دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

ڕۆژی ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت ڕاگەیاند و مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.