سەردێڕ:

زانیاری لەسەر مەترسیدارترین ژنە داعشیى لە عێراق

ماددەى کیمیایى لەچالاکییەکاندا بەکارهێناوە
فۆتۆ: 
2019-09-14

15519 جار خوێندراوەتەوە

شانەى هەواڵگریى هەڵۆکان وردەکارى مەترسیدارترین ژنە داعشیى بڵاوکردەوە، کە یەکێک بووە لەئەندامانى دەستەى دروستکردن و پەرەپێدانى چەکى کیمیاوى و بایۆلۆژى تایبەت بەرێکخراوى داعش.

ئەبو عەلى بەسرى، سەرۆکى شانەکە و بەڕێوەبەرى هەواڵگرى و دژە تیرۆر لەوەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند, " تاوانبارى تیرۆریست ئەبرار کوبەیسى کە لەم دواییانەدا سزاى زیندانى هەتا هەتایى درا، یەکێک لەدیارترین لێکۆڵەرەوەکانى بوارى بایۆلۆژیە و بەشداربووە لەبەرنامەى دروستکردن و ڕاهێنانى ئەندامانى تایبەت لە دەستەى دروستکردن و پەرەپێدانى تایبەت بەئامادەکردن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى لەناوخۆو دەرەوەى وڵات".

لەکاتى دادگاییکردنیشیدا، دادگا تەواوى وتەکانى ئەبرار کوبەیسى تۆمارکردووە سەبارەت بەچۆنیەتى راکێشان و پەیوەندیکردنى بەڕیزەکانى رێکخراوى داعشەوە لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هەروەها باسى هەموو جموجوڵەکانى خۆى کردووە لەناوخۆو دەرەوەى وڵات، سەرەڕاى دانپێدانانى بەوەى کە ماددەى کیمیاوى لەچەند چالاکییەکدا لەبەغدا بەکارهێناوە.