سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٣٣ ملیار دینارى بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان تەرخانکرد

فۆتۆ: 
2019-09-12

2082 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی هەرێم.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا بڕی ٣٣ ملیار و٨٧٦ ملیون دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانى هەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە تەرخان بکات.

باسی لەوەشکرد، بەر لە ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و١٥ رۆژدا تەواوى پڕۆژەى ڕێگاوبانەکان جێبەجێ دەکرێت.

پێش تەرخانکردنی ئەم بودجەیە بۆ رێگاوبانەکان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستپێشخەری کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە رێگاوبانەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و دەربەندیخان و رەخنەی ئاراستەی حکومەت دەکرد تایبەت بە فەرامۆشکردنی ریگاوبانەکان.