سەردێڕ:

دیندار زێبارى: لە شەڕى داعشدا نزیکەى دوو هەزار پێشمەرگە شەهید و ١٢ هەزاریش برینداربوونە

فۆتۆ: 
2019-09-12

1629 جار خوێندراوەتەوە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەشەڕى داعشدا نزیکەى دوو هەزار پێشمەرگە شەهیدبوون و ١٢ هەزاریش برینداربوون.

دیندار زێبارى، لەمیانەى بەشداریکردن لە خولى ٢٢ى لیژنەى تایبەت بە مافەکانى کەمئەندامان کە لە شارى جنێڤى سویسرا بەرێوەچوو، رایگەیاند، لەو ١٢ هەزار پێشمەرگەیەى برینداربوون، ٢٣٥ پێشمەرگە دەست یان قاچێکیان لە دەستداوە و٢٠ یان تواناى بینینیان لە دەستداوە و ٣٨ پێشمەرگەش تووشی ئیفلیجی تەواوبوون و عارەبانە بەکاردەهێنن.

زێبارى ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم تا ئێستا ٣٥ کاروانى بریندارانی چەکی کیمیایی ناردۆتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر کردن کە هەر وەجبەیەکیان لە ٣٠-٤٥ بەرکەوتوو پێکدێت.

دەربارەی ژمارەی کەم ئەندامان دیندار زێباری، دەڵێت: تا ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی ئەو کەمئەندامانەی کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە گەیشتۆتە ٩٥ هەزار و ٩١٦ کەس.