سەردێڕ:

سلێمانی.. ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتەوە

 زیانە گیانی و ماددیەکانی ئاگرەکە نەزانراوە
فۆتۆ: 
2019-09-12

3778 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە شاخی گۆیژەی سلیمانی کەوتەوە و هەتا ئیستاش نەکوژێندراوەتەوە.

سەرلە بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ ئاگرێک لە شاخی گۆیژەی شاری سلیمانی کەوتۆتەوە و هەتا ئێستا هۆکار و زیانە گیانی و ماددیەکانی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن .

عەمید دیار ئیبراهیم بەرێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتۆتەوە و هەتا ئیستا ٩٠% ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە تەنها ١٠%  ئاگرەکە ماوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئەوەش کۆنترۆڵ دەکرێت .

پەیامنێری ئێن ئارتی رایگەیاند ، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان و فرۆکەی تایبەت بەکار دەهێنن بۆ ئەو شوێنانی کە ناتوان تیمەکان پی بگەن .

ئەمە یەکەم جار نیە ئاگر لە چیای گۆیژە بکەوێتەوە و زیان بە ژینگەی ناوچەکە بگات.